Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Job 25 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

وەڵامی سێیەمی بیلدەد

1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:

2«دەسەڵات و شکۆ لەلای خودایە؛ئەو بەرزاییەکانی ئاسمان بەرقەرار دەکات.

3ئایا هێزەکانی دەتوانرێت بژمێردرێن؟ڕووناکییەکەی بەسەر کێدا هەڵنایەت؟

4ئیتر چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟لەدایکبوو لە ژن چۆن بێتاوان دەبێت؟

5ئەگەر لەبەرچاوی خودا تەنانەت مانگ ڕۆشن نییە وئەستێرەکانیش بێگەرد نین،

6ئیتر چۆن مرۆڤ بێگەرد دەبێت کە مۆرانەیەکە،ئادەمیزاد کە کرمێکە!»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]