Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Job 26 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

قسەی نۆیەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:

2«چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد!

3چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!چۆن زانینی زۆرت دەرخست!

4بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند وڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟

5«تارماییەکان لە جیهانی مردوواندالە سامناکی خودا دەلەرزن.

6جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە.

7ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت وزەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت.

8ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە وهەور لەژێری نادڕێت.

9ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە.

10ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوەوەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی.

11کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن ولە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن.

12بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت وبە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ دەوەشێنێت.

13بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە ودەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا.

14بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]