Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 12 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

گۆرانی ستایش

1لەو ڕۆژەدا دەڵێیت:«ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم،هەرچەندە لێم تووڕە بوویت،بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.

2ئەوەتا خودای ڕزگاریی من،دڵنیا دەبم و ناترسم،چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە وئەو بوو بە ڕزگاریم.»

3بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوەلە کانییەکانی ڕزگاری.

4لەو ڕۆژەدا دەڵێن:«ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن،وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت،باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.

5گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە،با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.

6ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە!چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]