Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 6 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.

2ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم،ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.

3گیانم زۆر دەلەرزێت،هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟

4ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،

5چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات.لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟

6ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،جێگاکەم تەڕ دەکەم.

7چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.

8ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.

9یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،یەزدان نوێژم وەردەگرێت.

10هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]