Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 5 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شمشاڵ. زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە،لە ناڵەم وردبەرەوە.

2گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام،چونکە لێت دەپاڕێمەوە.

3ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت،بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم،

4چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت،بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت.

5لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن،ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە،

6ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت،یەزدان قێزی لە کەسی خوێنڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە.

7بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ،بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم.

8ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە،ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم،

9چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە،ناوەڕۆکیان لەناوچوونە،قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە،زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت.

10ئەی خودایە، تاوانباریان بکە!با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە،لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە،چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون.

11بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن،با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن.دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە،هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن.

12بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت،بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]