Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 4 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود.

1ئەی خودای ڕاستودروستم،کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە،لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

2ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟

3بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.

4کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتاننلە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.

5قوربانیی ڕاستودروست بکەن وپشت بە یەزدان ببەستن.

6زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت.

7تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوەزۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.

8ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]