Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 3 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات.

1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!

2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:«خودا ڕزگاری ناکات.»

3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.

4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.

5ڕادەکشێم و دەخەوم،بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.

6لە دەیان هەزار کەس ناترسم،ئەوانەی دەوریان گرتووم.

7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت وکەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.

8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]