Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 15 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟

2ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت وڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و

3بە زمانی بوختان ناکات،کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات وهاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،

4کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکارانبەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،

5کە پارە بە سوود نادات وبەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.ئەوەی ئەم شتانە بکات،هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]