Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 14 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،کەس نییە چاکە بکات.

2یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.

3هەموو ڕوویان وەرگێڕا،هەموو گەندەڵ بوون،کەس نییە چاکە بکات،تەنانەت یەکێکیش نییە.

4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن وئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.

5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.

6ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.

7با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]