Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 13 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟

2هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت وخەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟

3ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت،

4نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.

5بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە.

6سروود بۆ یەزدان دەڵێم،چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]