Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 12 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.

2هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.

3یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،

4ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»

5یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران وناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»

6وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،حەوت جار پاڵێوراوە.

7ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت وهەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.

8بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]