Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 11 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:«وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،

2چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن وتیر دەخەنە بەر کەوان،بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.

3کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»

4یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،تەختی یەزدان لە ئاسمانە،تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات وچاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.

5یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.

6پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.

7لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]