Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 16 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

پاڕانەوەیەکی داود.

1ئەی خودایە، بمپارێزە،چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ.

2بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی،بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.»

3هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن،ئەوانە شکۆدارن.

4ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون،دەردیان زۆر دەبێت.خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم وناویشیان لەسەر لێوم نابێت.

5ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی،تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت.

6گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من،بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.

7ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات،تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات.

8هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم.

9بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،

10چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.

11ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]