Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 142 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

هۆنراوەیەکی داود کە لە ئەشکەوت بوو. نوێژ.

1پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،بە دەنگی بەرز لە یەزدان دەپاڕێمەوە.

2سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم،لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم.

3لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم،تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم،خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە.

4ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە،کوا ناسیاوی من؟پەناگا بۆ من قڕبووە،کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟

5ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد،گوتم: «تۆ پەناگای منی،لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.»

6بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە،چونکە زۆر زەلیلم،لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە،چونکە لە من بەهێزترن.

7گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە،بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم.ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن،چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]