Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 143 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە،گوێ لە پاڕانەوەم بگرە،بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆتوەڵامم بدەوە.

2لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی،چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت.

3دوژمن ڕاوم دەنێت،ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە،لەناو تاریکی داینیشاندووموەک ئەوانەی دەمێکە مردوون.

4ڕۆحم بێ ورە دەبێت،لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت.

5ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم،لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە،سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت.

6دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە،گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە.

7ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە،ڕۆحم لەناودەچێت،ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان.

8با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت،چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم.ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر،چونکە گیانی خۆم بە تۆ دەسپێرم.

9ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە،هانا بۆ تۆ دەهێنم.

10فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم،چونکە تۆ خودای منی.با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکاتلە زەوییەکی ڕاست.

11ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە،بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە.

12بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە،هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن،چونکە من خزمەتکاری تۆم.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]