Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 144 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

زەبوورێکی داود.

1ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من،ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ،پەنجەکانم بۆ جەنگ.

2ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە،پەناگا و دەربازکەرە بۆم،قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە،ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم.

3ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟

4مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت،ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە.

5ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە،دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن.

6چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە،تیرت تێگرە و بیانبەزێنە.

7لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە،فریام بکەوە و دەربازم بکە،لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە،

8ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن،سوێندخواردنیان ساختەیە.

9ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم،بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم،

10بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان،ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات.

11دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە،ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن،سوێندخواردنیشیان ساختەیە.

12ئیتر کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییانوەک نەمامی گەشەکردوو دەبن،کچەکانمان وەک ستونی داتاشراویگۆشەی کۆشک دەبن.

13ئەمبارەکانمان پڕ دەبنلە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک،مەڕەکانمان یەکە و هەزار وبە دەیان هەزار دەبن لەناو کێڵگەکانمان،

14گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن.بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن،شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت!

15خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت،خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]