Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 124 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.

1«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،

2«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،کاتێک خەڵک لێمان هەستان،

3ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،

4ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،لێشاو گیانمانی دەبرد،

5ئەوا ئاوی هەڵچووگیانمانی دەبرد.»

6ستایش بۆ یەزدان،کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.

7گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.

8هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]