Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 123 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

گۆرانی گەشتیاران.

1چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان.

2بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت.

3لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە!چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین.

4گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]