Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 122 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.

1شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،«با بچینە ماڵی یەزدان.»

2ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمانلە دەروازەکانت ڕادەوەستن.

3ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،وەک شارێکی یەکگرتوو.

4لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،هۆزەکانی یەزدان،بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەنبەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە.

5لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،تەختەکانی بنەماڵەی داود.

6داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:«با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.

7با ئاشتی لە شووراکانت بێت،ئاسایش لە قەڵاکانت.»

8لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانمداوای ئاشتیت بۆ دەکەم.

9لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]