Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 121 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

گۆرانی گەشتیاران.

1چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم،یارمەتی من لەکوێوە دێت؟

2یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.

3لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.

4بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێتخەواڵوو نابێت و نانوێت.

5یەزدان پارێزگاری تۆیە،یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،

6نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،نە مانگ بە شەو.

7یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،گیانت دەپارێزێت.

8یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]