Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 1 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

کۆکراوەی بەشی یەکەم

1خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەیبەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات ولە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت ولە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.

2بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە،شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.

3وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت ولە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات وگەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.

4بێگومان بەدکاران وانین،بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.

5بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.

6یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]