Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 149 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1هەلیلویا!گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی.

2با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت،با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن.

3با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن،بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن،

4چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی،بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە.

5با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن،با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن.

6با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت،شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت،

7بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە،گەلان سزا بدەن،

8بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە،کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان،

9بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن.ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی.هەلیلویا.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]