Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 148 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1هەلیلویا!لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن،لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن.

2ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن،ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن.

3ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن،ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن.

4ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن،ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن.

5با ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران.

6هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن،فەرزی داناوە بەسەرناچێت.

7لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن،ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان،

8بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم،ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن،

9چیاکان و هەموو گردەکان،داری بەردار و هەموو ئورزەکان،

10گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ،خشۆک و باڵدار،

11پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان،میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی،

12گەنجان و کچان،پیران و منداڵان.

13با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە،شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە.

14پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە،تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن،نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن.هەلیلویا.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]