Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 20 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.

2با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت ولە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.

3با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت وهەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.

4با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی وهەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.

5هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت وبە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.

6ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی ڕزگار دەکات،لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.

7هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.

8ئەوان چەمانەوە و کەوتن،بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.

9ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]