Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 137 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.

2بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستیقیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،

3چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»

4چۆن گۆرانی یەزدان بڵێینلە خاکێکی بێگانە؟

5ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.

6با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.

7ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»

8ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!

9دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت وبە تاشەبەردیاندا دەدات!

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]