Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 138 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ داود.

1بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم.

2بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،ستایشی ناوت دەکەم،لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە.

3ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،ئازا و بوێرت کردم.

4ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست.

5گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن،چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە.

6هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز ولووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.

7ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت.

8یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]