Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 8 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت.

1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.

2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆرانهێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.

3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،

4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟

5کەمێک لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا وتاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.

6دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:

7هەموو مەڕ و مانگاکان،هەروەها ئاژەڵی کێوی،

8باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا وهەرچی لەناو دەریادا دەژی.

9ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]