Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Jeremiah 47 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

پەیامێک سەبارەت بە فەلەستییەکان

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات:

2یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت ودەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ،زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت،شار و دانیشتووانەکەی.خەڵکی هاوار دەکەن،هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن

3لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی،لە خڕەی گالیسکەکانی وجیڕەی چەرخەکانی.باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوەلەبەر شلبوونی دەستەکانی.

4لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووەبۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان وبۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەککە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن.یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات،پاشماوەی کەناری کەفتۆر.

5خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن،ئەسقەلان کپ دەبێت.ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان،هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟

6«”ئای ئەی شمشێری یەزدان،هەتا کەی پشوو نادەیت؟بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە وهێدی بە و کپ بە.“

7بەڵام چۆن پشوو دەداتکە یەزدان فەرمانی پێکردبێت،لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا،لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]