Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 6 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

تۆبەنەکردنی ئیسرائیل

1«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان،چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین وهەر ئەویش چارەسەرمان دەکات.ئەو برینداری کردووین وهەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات.

2دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە،لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوەبۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین.

3با دان بە یەزداندا بنێین،با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین.بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێتئاواش یەزدان دەردەکەوێت،وەک بارانی زستان دێتە لامان،وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.»

4«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە،وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات.

5لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن،بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت،حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت،

6چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە.

7بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد،لەوێدا ناپاکییان لە من کرد.

8گلعاد شاری خراپەکارانە وبە خوێن پێپەستە.

9وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە،ئاواش دەستەی کاهینەکان،لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن،بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن.

10لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم،لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات،ئیسرائیل گڵاوە.

11«تۆش ئەی یەهودا،ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە.«هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە،

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]