Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 5 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

حوکمی سەر ئیسرائیل

1«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت!ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن!ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن!حوکمەکە لە دژی ئێوەیە،چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە،هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر.

2یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە،منیش هەموویان تەمبێ دەکەم.

3من ئەفرایم دەناسم وئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە.ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر،ئیسرائیل گڵاو بووە.

4«کارەکانیان ڕێیان ناداتبۆ لای خودای خۆیان بگەڕێنەوە،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی لە ناخیاندایە وئەوان دان بە یەزداندا نانێن.

5لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات وئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن،یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت.

6بە مەڕ و مانگاکانیانەوە دەڕۆنبۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدان بکەن،بەڵام بۆیان دەرناکەوێت،چونکە لێیان دوور کەوتووەتەوە.

7ناپاکییان لە یەزدان کرد،چونکە منداڵی زۆڵیان بوو.ئێستا جەژنی سەرەمانگەکانیانخۆیان و کێڵگەکانیشیان دەخوات.

8«لە گیڤعادا کەڕەنا لێ بدەن ولە ڕامەش زوڕنا.لە بێت‌ئاڤن نەعرەتەی جەنگ بکێشن؛”ئەی بنیامین، ئێمە لەدوای تۆین.“

9ئەفرایم وێران دەبێتلە ڕۆژی تەمبێکردندا.لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلداڕاستی ڕادەگەیەنم.

10میرانی یەهودا وەک ئەوانەنکە سنوور دەگوازنەوە،منیش تووڕەیی خۆم وەک بارانبەسەریاندا هەڵدەڕێژم.

11ئەفرایم زۆرلێکراوە،بە حوکم تێکشکێنراوە،چونکە بڕیاری دا دوای بت بکەوێت.

12من بۆ ئەفرایم وەک مۆرانەم ووەک کلۆربوونیش بۆ بنەماڵەی یەهودا.

13«کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی ویەهوداش ناسۆرەکەی خۆی،ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور وبەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی.بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات وبرینەکەتان لەسەر لاببات.

14من بۆ ئەفرایم وەک شێرم وبۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر،چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم،دەبەم و فریادڕەسیش نییە،

15دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆمهەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن وڕوویان لە من دەکەن،لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]