Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 4 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

سکاڵا لە دژی ئیسرائیل

1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،چونکە یەزدان سکاڵای هەیەلە دانیشتووانی خاکەکە:«نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ،نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە.

2نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن،دزی و داوێنپیسی،پەرەی سەندووە وخوێنڕشتن، خوێنڕشتنی بەدوادا دێت.

3لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت وئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت،بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە،تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت.

4«بەڵام با کەس سکاڵا نەکات وکەسیش تاوانبار نەکرێت،چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کەسکاڵا لە کاهین دەکەن.

5تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت وبە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت،منیش دایکت لەناودەبەم.

6گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە.«لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە،منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت.لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد،منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم.

7ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون،ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد،منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری.

8قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن وئاواتەخوازن کە تاوان بکات.

9جا کاهین وەک گەل دەبێت،بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە.

10«دەخۆن و تێر نابن،لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن،چونکە وازیان لە یەزدان هێنابۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن

11بۆ لەشفرۆشی وبۆ شەرابی کۆن و شەرابی نوێکە هزر و هۆشی گەلەکەی منی بردووە.

12گەلەکەم پرس بە بتە دارینەکەیان دەکەن،وەڵام لە گۆچانەکەی دەستی وەردەگرن،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی گومڕای کردوون ودڵسۆزی خودای خۆیان نین.

13لەسەر لووتکەی چیاکان قوربانی سەردەبڕن ولەسەر گردەکان بخوور دەسووتێنن،لەژێر دار بەڕوو و ئەسپیندار و دارەبەن،چونکە سێبەری باشە!لەبەر ئەوە کچەکانتان لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتان داوێنپیسی.

14«کچەکانتان سزا نادەمکە لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتانکە داوێنپیسی دەکەن،چونکە پیاوەکان خۆیان دەچنە پاڵ لەشفرۆشەکان ولەگەڵ لەشفرۆشەکان دەچنە نزرگەکان و قوربانی سەردەبڕن.گەلێک تێگەیشتنی نەبێت لەناودەچێت!

15«ئەی ئیسرائیل، ئەگەر تۆش داوێنپیسیت،بەڵام با یەهودا تاوان نەکات.«مەچن بۆ گلگال وسەرمەکەون بۆ بێت‌ئاڤن وسوێند مەخۆن: ”بە یەزدانی زیندوو!“

16وەک نوێنگینێکی کەللەڕەقئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە،ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێتوەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟

17ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە،وازی لێ بهێنن!

18تەنانەت خواردنەوەشیان تەواوبێت،هەر نوقومی لەشفرۆشییەکەیان دەبن،گەورەکانیان بە تەواوی حەزیان لە شەرمەزارییە نەک لە ڕێز.

19با لەژێر باڵەکانی خۆیدا دەیپێچێتەوە،بە قوربانییەکانیان شەرمەزار دەبن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]