Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 7 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد،تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون،هەروەها خراپەی سامیرە.فێڵیان کرد،دز چووە ژوورەوە وجەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد،

2بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوەکە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە.ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات،لە بەرچاومدان.

3«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن وبە درۆکانیشیان میر.

4هەموو داوێنپیسنوەک تەنوورێکی گەرمکراونکە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات،لە کاتی هەویر شێلانەوە هەتا کاتی هەڵهاتنی.

5لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا،میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت،پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات.

6دڵیان وەک ناخی تەنوورە،بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە.قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت وبۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە.

7هەموویان وەک تەنوور گەرمن،دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن،هەموو پاشاکانیان دەکەون،کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات.

8«ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت.ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە.

9بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن وئەویش پێی نازانێت.قژی ماشوبرنج بووە وئەویش پێی نازانێت.

10لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات،لەگەڵ هەموو ئەوەشداناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان وبەدوایدا ناگەڕێن.

11«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە،گێل و بێ مێشک،بانگی میسر دەکەن وبۆ لای ئاشور دەچن.

12کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم،وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم.کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەمبەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم.

13قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن!ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون!من دەیانکڕمەوە،بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن.

14کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێننلە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن.بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە،لە من هەڵدەگەڕێنەوە.

15من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد،بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە.

16دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز،وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت.لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن.لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]