Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 8 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

دورینەوەی گەردەلوول

1«کەڕەنا ببە بۆ دەمت!هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان،لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند ولە فێرکردنەکانم یاخی بوون.

2هاوار بۆ من دەکەن:”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“

3بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە،لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت.

4ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو،میریان دانا، کە من نایانناسم.لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد،بۆ لەناوچوونیان.

5ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ!تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت.هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟

6هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن!وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا.گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت.

7«ئەوان با دەچێنن وگەردەلوول دەدورنەوە.چێنراوێک کە بەروبوومی نییە وئاردی لێ دروستناکرێت وئەگەر دروستیش کرابێگانەکان هەڵیدەلووشن.

8ئیسرائیل هەڵلووشرا!ئێستا لەنێو نەتەوەکانداوەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە.

9وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنهاچوونە ئاشور.ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە.

10هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە،بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە،ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار دەفەوتێن.

11«هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد،بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن.

12شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم،بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت.

13قوربانیم پێشکەش دەکەن وخۆیان گۆشتەکەی دەخۆن،بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە.ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد وسزای گوناهەکانیان دەدات:ئەوان دەگەڕێنەوە میسر.

14ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد وچەندین کۆشکی بنیاد نا،یەهوداش شارە قەڵابەندەکان.بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانیئینجا قەڵاکانی دەخوات.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]