Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 9 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

سزای ئیسرائیل

1ئەی ئیسرائیل، وەک گەلاندڵخۆش و شاد مەبە،چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد،حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کردلەسەر هەموو جۆخینەکان.

2جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات،شەرابی نوێش بەشیان ناکات.

3لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن،بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە ولە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن.

4شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن وقوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن.ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە وهەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت.نانەکەیان بۆ خۆیانە وناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە.

5لە ڕۆژی دیاریکراودا چی دەکەن،لە ڕۆژی جەژنی یەزدان؟

6تەنانەت ئەوەی لە وێرانی هەڵدێت،میسر کۆیان دەکاتەوە ومەمفیس لە گۆڕیان دەنێت.دڕکوداڵ گەنجینە زیوەکانیان بە میرات دەگرێت ووشترالووک لە ماڵەکەیاندا دەبێت.

7ڕۆژانی لێپرسینەوە بەڕێوەن،ڕۆژانی سزا بەڕێوەن.با ئیسرائیل ئەمە بزانێت.لەبەر زۆری تاوانەکەت وزۆری کێشمەکێشت،پێغەمبەر بە گێل سەیر دەکەیت ومرۆڤی ڕۆحیش بە شێت.

8پێغەمبەرەکە لەگەڵ خوداکەم چاودێری ئەفرایمە،بەڵام لە هەموو ڕێڕەوەکانی تەڵەیان نایەوە،کێشمەکێشیش لە ماڵی خوداکەیەتی.

9ئەوان نوقوم بوون،وەک ڕۆژانی گیڤعا گەندەڵ بوون،خودا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە بیری خۆی ولەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.

10«ئیسرائیلم دۆزییەوەوەک ترێ لە چۆڵەوانی،لە سەرەتادا باوباپیرانتانم بینیوەک نۆبەرەی بەری دار هەنجیرێک.بەڵام ئەوان هاتن بۆ بەعل‌پەعۆر وخۆیان بۆ خوداوەندی شەرمەزاری تەرخان کرد،ئەوان وەک ئەو خوداوەندەی کە خۆشیان دەویست قێزەون بوون.

11ئەفرایمیش شکۆمەندییەکەی وەک باڵندە دەفڕێت،نە لەدایکبوون و نە سکپڕی و نە دروستبوونی کۆرپەلە.

12تەنانەت ئەگەر منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن،جەرگسووتاویان دەکەم بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک نەبێت.قوڕبەسەریانکاتێک پشتیان تێدەکەم.

13ئەفرایم دەبینم، وەک شاری سورەلە لەوەڕگا ڕواوە،بەڵام ئەفرایم منداڵەکانیبۆ بکوژ دەهێنێتە دەرەوە.»

14ئەی یەزدان، بیاندەرێ،چییان پێدەدەیت؟منداڵدانێکی لەباربردە ودوو مەمکی وشک.

15«لەبەر هەموو خراپەکانیان لە گلگالمن لەوێدا قێزم لێیان بووەوە.لەبەر کردەوە خراپەکانیانلە ماڵی خۆم دەریاندەکەم.ئیتر خۆشم ناوێن،هەموو میرەکانیان یاخین.

16ئەفرایم هەڵپڕووکاوە،ڕەگیان وشک بوو،بەر ناگرن.ئەگەر منداڵیشیان ببێت،منداڵە خۆشەویستەکانی سکیان دەمرێنم.»

17خوداکەم ڕەتیان دەکاتەوە،چونکە گوێیان لێی نەگرت،لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا وێڵ دەبن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]