Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 10 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو،بۆ خۆی بەری دەگرت.بەپێی زۆری بەروبوومەکەی،قوربانگای زۆر کرد.بەپێی باشی خاکەکەی،بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد.

2دڵیان فریودەر بوو،ئێستا سزا دەدرێن.یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت،بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات.

3لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە،چونکە لە یەزدان نەترساین،ئەگەر پاشاشمان هەبێت،چیمان بۆ دەکات؟»

4بە سوێندی درۆ قسە دەکەن،پەیمان دەبەستن،ئینجا سکاڵا زیاد دەبێتوەک گیایەکی ژەهراوی نێو زەوییەکی کێڵدراو دەڕوێت.

5خەڵکی سامیرە ترسیان هەیەلەو بتە گوێرەکەیەی کە لە شاری بێت‌ئاڤنە.گەلەکەی و کاهینە بتپەرستەکانیشیلەبەر شکۆمەندییەکەی ئاهەنگیان دەگێڕا،بەڵام لە داهاتوودا شینی بۆ دەگێڕن،چونکە بۆ ڕاپێچ لێیان وەرگیراوە.

6ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت،وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز.ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت وئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت.

7سامیرە و پاشاکەی لەناودەچن،وەک چیلکە دار بەسەر ڕووی ئاوەوە دوور دەکەونەوە.

8نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانی بەدکاری وێران دەبن،کە گوناهی ئیسرائیلن،دڕکوداڵ لەسەر قوربانگاکانیان دەڕوێن.ئەو کاتە بە چیاکان دەڵێن، «دامانپۆشن!» وبە گردەکانیش دەڵێن، «بەسەرماندا بڕووخێن!»

9«ئەی ئیسرائیل، لە سەردەمی گیڤعاوە گوناهت کرد،لەوێدا وەستان،لە گیڤعادا شەڕ نەوەی بەدکارانی نەگرتەوە؟

10کەی بمەوێت تەمبێیان دەکەم،گەلان گەلەکۆمەیان لێ دەکەن،کاتێک بە دوو تاوانەکەیانەوە بەندن.

11ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوەحەز لە گێرەکردن دەکات.لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی،سوار دەخەمە سەر ئەفرایم،یەهودا دەیکێڵێت،یاقوبیش خەرتەی دەکات.

12ڕاستودروستی بۆ خۆتان بچێنن وبەروبوومی خۆشەویستی نەگۆڕ بدوورنەوە.بۆ خۆتان بەیارێک بکێڵن،چونکە کاتی ئەوەیە ڕوو لە یەزدان بکەن،هەتا بێت و ڕاستودروستیتان بەسەردا ببارێنێت.

13بەڵام ئێوە خراپەتان چاند وبەدڕەفتاریتان دوورییەوە،بەروبوومی درۆتان خوارد،چونکە پشتت بە هێزی خۆت وبە زۆری پاڵەوانەکانت بەست،

14چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە.هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن،وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێت‌ئەربێلی تێکدا،دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران.

15ئەی بێت‌ئێل، ئاواتان پێ دەکرێت،لەبەر ئەوەی خراپەکەتان گەورەیە.لە بەرەبەیاندا،پاشای ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەچێت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]