Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 11 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

خۆشەویستی خودا بۆ ئیسرائیل

1«کە ئیسرائیل منداڵ بوو، خۆشم ویست ومن کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.

2بەڵام هەرچەندەی بانگم دەکردن،ئەوەندە منیان لە خۆیان دوورخستەوە،قوربانییان بۆ بەعلەکان سەردەبڕی وبخووریان بۆ وێنەی خوداوەندەکان دەسووتاند.

3من بووم ئەفرایمم فێری ڕۆیشتن کرد،دەستم بە باڵیانەوە گرت،بەڵام نەیانزانی من چاکم کردنەوە.

4بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم،بە بەستنی خۆشەویستی،من بۆیان بووم بەوەی کە نیر لەسەر ملیان هەڵدەگرێت،چەمامەوە بۆ ئەوەی نانیان بدەمێ.

5«ئایا ناگەڕێنەوە بۆ خاکی میسر وئاشور نابێتە پاشایان،چونکە ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە لام؟

6شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان وشەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت،کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت.

7گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من.تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن،ئەو پایەبەرزیان ناکات.

8«ئەی ئەفرایم، چۆن وازت لێ بهێنم؟ئەی ئیسرائیل، چۆن بە دەستتەوە بدەم؟چۆن وەک ئەدما هەڵسوکەوتت لەگەڵدا بکەم؟چۆن وەک چەبۆئیمت لێبکەم؟دڵم لێم هەڵگەڕاوەتەوە وهەموو میهرەبانیم گڕی گرتووە.

9گڕی تووڕەییم ناخەمەگەڕ وناگەڕێمەوە ئەفرایم وێران بکەم،چونکە من خودام نەک مرۆڤ،من خودا پیرۆزەکەم، لە ناوەڕاستی ئێوەدام،بە قینەوە نایەم.

10لەدوای یەزدانەوە دەڕۆن،وەک شێرێک دەنەڕێنێت.کاتێک دەنەڕێنێت،منداڵەکان لە ڕۆژئاواوە بە لەرزەوە دێن.

11وەک چۆلەکە لە میسرەوە بە لەرزەوە دێن،وەک کۆتر لە خاکی ئاشورەوە.ئینجا لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێیان دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

گوناهی ئیسرائیل

12ئەفرایم بە درۆ دەوری لێدام وبنەماڵەی ئیسرائیلیش بە فێڵەوە،یەهوداش هێشتا سەرسەختە بەرامبەر بە خودا،لە پیرۆزە دڵسۆزەکە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]