Side by side with the Father's Heart Bible™ 1ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت،دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە،هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات.لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن وزەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت.
2یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە،سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.
3لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت وبە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ.
4لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت،گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت.لە بێتئێل تووشی بوو،لەوێ قسەی لەگەڵی کرد.
5یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار،ناوبانگی یەزدانە!
6تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە،خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە وهەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە.
7بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە،حەز دەکات ستەم بکات.
8ئەفرایم گوتی:«من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا،لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوەکە گوناه بێت.»
9«من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم،ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا،دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم،وەک ڕۆژانی جەژن.
10قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد وبینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن،هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.»
11ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن!لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی،بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبنلەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا.
12یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام هەڵات وئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد،لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد.
13یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا ولە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد.
14بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد،پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە وسووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.