Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 146 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1هەلیلویا!ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە.

2هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم،هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم.

3نە پشت بە میرەکان ببەستن،نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە.

4کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە،لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە.

5خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت وهیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت،

6دروستکەری ئاسمان و زەوی ودەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە،ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە.

7دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات،نان دەداتە برسییەکان.یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات،

8یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.

9یەزدان نامۆکان دەپارێزێت،یارمەتی هەتیو و بێوەژنان دەدات،بەڵام ڕێگای بەدکاران خوار دەکات.

10یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات،ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت.هەلیلویا.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]