Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Psalms 140 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە،لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،

2ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە وهەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین.

3زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە،ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.

4ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە،لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن.

5لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە،لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە.

6بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!»ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە.

7ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم،لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی.

8ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی،لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت،بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن.

9با سەری ئەوانەی دەوریان داومبە خراپەی لێویان بپۆشرێن،

10با پشکۆیان بەسەردا ببارێت،بکەونە ناو ئاگرەوە،بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە.

11با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت،با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە.

12دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران،ماف دەدات بە نەداران.

13بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن،سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]