Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Ecclesiastes 11 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

نانی سەر ئاوەکان

1نان بدە بە دەم ئاوەوە،چونکە لە پاشەڕۆژدا دێتەوە ڕێگای خۆت.

2بەش بدە بە حەوت کەس، بەڵێ، بە هەشتیش،چونکە نازانیت چ کارەساتێک لەسەر زەوی ڕوودەدات.

3ئەگەر هەور پڕبێت،باران بەسەر زەویدا دەبارێنێت.ئەگەر دارێک بەرەو باشوور بکەوێت یان بەرەو باکوور،ئەو شوێنەی دارەکەی لێ دەکەوێت، لەوێ دەبێت.

4ئەوەی چاوی لە با بێت ناچێنێت،ئەوەی سەیری هەور بکات دروێنە ناکات.

5هەروەک نازانیت کامە ڕێگای بایە،یان چۆن کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا شێوەی دەکێشرێت،بە هەمان شێوە ناتوانیت لە کارەکانی خودا تێبگەیت،کە هەمووان دروستدەکات.

6سەر لە بەیانی تۆوی خۆت بچێنە،سەر لە ئێوارەش دەستت شل مەکە،چونکە نازانیت کامیان سەوز دەبێت،ئەم یان ئەو،یان بەرهەمی هەردووکیان وەک یەک باش دەبێت.

بەدیهێنەرت لە لاویێتیت لەبیر بێت

7ڕووناکی شیرینە وباشە بۆ چاوان کە خۆر ببینێت.

8ئەگەر مرۆڤ تەمەنێکی درێژ ژیا،با بە هەمووی دڵخۆش بێت.بەڵام با ڕۆژانی تاریکی لەبیربێت،چونکە زۆر دەبێت.هەموو ئەوەی دێت بێ واتایە.

9ئەی لاو، لە سەردەمی گەنجیێتیت شادمان بە،با لە ڕۆژانی لاویێتیت دڵت خۆش بێت.بە ڕێگای دڵی خۆت وبە بینینی چاوەکانتدا بڕۆ،بەڵام بزانە کە لەسەر هەموو ئەمانەخودا دەتهێنێت بۆ حوکم بەسەردادان.

10پەستی لە دڵت داماڵە وخراپە لە لەشت دووربخەوە،چونکە نەوجەوانی و گەنجیێتی بێ واتان.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]