Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Jonah 2 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

نزای یونس

1یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد، 2گوتی:«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،وەڵامی دامەوە.لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،گوێت لە دەنگم بوو.

3فڕێتدامە قووڵایی،لەناو جەرگەی دەریاکان،لافاو دەوری دام،شەپۆلەکانت بە لێشاودایانپۆشیم.

4گوتم: ”لەبەرچاوت دەرکرام،بەڵام دەگەڕێمەوەبۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت.“

5ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم،قووڵایی دەوری گرتم،گیای دەریا لەسەرم ئاڵا.

6هەتا بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە،بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم.ئەی یەزدانی پەروەردگارم،بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە.

7«ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو،تۆم بیرکەوتەوە،نزاکەم گەیشتە لات،بۆ پەرستگای پیرۆزت.

8«ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستنلە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە.

9بەڵام من بە دەنگی ستایشەوەقوربانیت بۆ سەردەبڕم،ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم.ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.»

10ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]