Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 35 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

خۆشحاڵی ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە

1چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن،بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات،وەک گوڵاڵە سوورە،

2بە تەواوی چرۆ دەکات وتەواو دەگەشێتەوە و هاواری خۆشی دەکات!شکۆی لوبنانی پێدەدرێت،شەوکەتی کارمەل و شارۆن،ئەوان شکۆی یەزدان وشەوکەتی خودامان دەبینن.

3دەستە شلەکان توند بکەن وئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن.

4بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە:«خۆتان توند بکەن، مەترسن!ئەوەتا خوداتان،بە تۆڵەسەندنەوە دێت،سزای خوداتان.ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.»

5ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت وگوێی کەڕ دەکرێتەوە.

6ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات وزمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات،چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە وڕووباریش لە بیابان.

7سەراب دەبێتە گۆم وخاکی تینوو بە کانیاو.لە لانەی چەقەڵەکان، لە مۆڵگەکەیان،قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت.

8لەوێ ڕێڕەوێک و ڕێگایەک دەبێت،ڕێگای پیرۆزی پێ دەگوترێت.گڵاو پێیدا تێناپەڕێت،بەڵکو بۆ ئەوانەیەکە بە چاکە پێیدا دەڕۆن،گێلەکان پێدا ناڕۆن.

9شێر لەوێ نابێت،جانەوەری دڕندە بۆ ئەوێ سەرناکەوێت،لەوێ بەرچاو ناکەون.بەڵکو ئەوانەی کڕاونەتەوە پێیدا دەڕۆن،

10ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،شادییەکی هەتاهەتایی بەسەر سەریانەوە.خۆشی و شادی پێیان دەگەن وناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]