Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The word that Isaiah son of Amoz saw concerning Judah and Jerusalem. ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم:
2 In the last days the mountain of our Father's house will be firmly established as the highest of the mountains, raised above the hills, and all the nations will stream to it. لە ڕۆژانی کۆتاییدا، کێوی پەرستگای یەزدان لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت، بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و هەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.
3 Many peoples will come and say, "Come, let us go up to the mountain of God, to his house, so he can teach us his ways and we can walk in his paths." For instruction will go out from Zion, and the word of our Father from Jerusalem. زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن: «وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین، بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب. فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات، بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.» فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت، پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.
4 He will judge between the nations and settle disputes for many peoples. They will beat their swords into plowshares and their spears into pruning hooks; nation will not lift up sword against nation, nor will they train for war anymore. لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات، ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات. شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن، ڕمەکانیشیان دەکەنە داس. هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت، چیتر فێری جەنگ نابن.
5 House of Jacob, come, let us walk in the light of our Father. ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن، با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین.
6 For you have abandoned your people, the house of Jacob, because they are filled with influences from the east and with fortune-tellers like the Philistines, and they have made alliances with foreigners. وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا، لە بنەماڵەی یاقوب، پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات و وەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە، پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان.
7 Their land is full of silver and gold, with no end to their treasures; their land is full of horses, with no end to their chariots. خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو، گەنجینەکانی سنووریان نییە. خاکیان پڕبوو لە ئەسپ و گالیسکەکانی سنووریان نییە.
8 Their land is full of idols; they bow down to the work of their hands, to what their own fingers have made. خاکیان پڕبوو لە بت، کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد، کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد.
9 So mankind is brought low, and everyone is humbled—do not forgive them. جا مرۆڤ دەچەمێتەوە و ئادەمیزاد نزم دەبێتەوە، لێیان خۆش مەبە.
10 Go into the rocks and hide in the dust from the dread of our Father and from the splendor of his majesty. لە ڕووی سامی یەزدان و شکۆی مەزنییەکەی، بڕۆ ناو کەلەبەرد و لەناو خۆڵ خۆت بشارەوە!
11 The proud eyes of mankind will be brought low, and the arrogance of men will be humbled; our Father alone will be exalted in that day. چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە و لووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە، لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت.
12 For the Father of heaven's armies has a day in store against all that is proud and lofty, against all that is lifted up, so that it will be brought low, یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە لە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک، لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کە نزم دەبنەوە،
13 against all the cedars of Lebanon, lofty and lifted up, and against all the oaks of Bashan, لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان، لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان،
14 against all the high mountains and against all the lofty hills, لە دژی هەموو چیا بەرزەکان و لە دژی هەموو کێوە بڵندەکان،
15 against every high tower and against every fortified wall, لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز، لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت،
16 against all the ships of Tarshish and against every magnificent vessel. لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش، لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر.
17 The arrogance of mankind will be humbled, and the pride of men brought low; our Father alone will be exalted in that day, جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە و لووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت، لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و
18 and the idols will completely vanish. هەموو بتەکان لەناودەچن.
19 People will flee into the caves of the rocks and into holes in the ground from the dread of our Father and from the splendor of his majesty, when he rises to shake the earth. کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت، مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان و ناو چاڵەکانی خۆڵ.
20 In that day people will throw away their idols of silver and their idols of gold to the moles and bats, which they made for themselves to worship. لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئەو بتە زیو و زێڕانەی کە بۆ پەرستن دروستی کردوون، بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات.
21 They will go into the clefts of the rocks and into the crevices of the cliffs from the dread of our Father and from the splendor of his majesty, when he rises to shake the earth. کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت، مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکانەوە و بۆ کەلەبەرەکانی ناو تاوێرەکان.
22 Stop trusting in mere man, who has only breath in his nostrils. What good is he? پشت بە مرۆڤ مەبەستە، ئەوەی تەنها هەناسەیەکی لە لووتدایە. بۆچی حیسابی بۆ دەکرێت؟
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]