Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The vision of Isaiah son of Amoz concerning Judah and Jerusalem in the days of Uzziah, Jotham, Ahaz, and Hezekiah, kings of Judah. خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد.
2 Hear, heavens, and listen, earth, for our Heavenly Father has spoken: "Children I reared and brought up, but they have rebelled against me. ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە، چونکە یەزدان دەفەرموێت: «چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن، بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون.
3 "The ox knows its owner, and the donkey its master's manger, but Israel does not know, my people do not understand. گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت و گوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی، بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت، گەلی من تێناگات.»
4 Ah, sinful nation, a people weighed down with guilt, offspring of evildoers, children who act corruptly! They have forsaken our Father, they have spurned the Holy One of Israel—our Father—they have turned their backs and walked away. قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار، بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە، توخمی بەدکاران، کوڕانی گەندەڵین! وازیان لە یەزدان هێنا، بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد، پشتیان لێی کرد.
5 Why will you be beaten any longer? Why do you keep on rebelling? The whole head is sick, and the whole heart is faint. بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟ بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟ تەواوی سەر نەخۆشە و هەموو دڵ بیمارە.
6 From the sole of the foot to the top of the head there is no healthy spot—only wounds, welts, and open sores, not cleaned or bandaged or soothed with oil. لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر کوا تەندروستی تێیدا؟ بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە، لێدانی تەڕ و تازە کە نەگوشراوە و نەبەستراوە و بە ڕۆن نەرم نەکراوە.
7 Your land is desolate, your cities burned with fire; in your very presence foreigners devour your fields—a desolation, overthrown by strangers. خاکەکەتان وێرانە، شارەکانتان سووتاوە، لەبەرچاوتان زەوییەکەتان بێگانەکان دەیخۆن، وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت.
8 And the daughter of Zion is left like a shelter in a vineyard, like a hut in a cucumber field, like a city under siege. سییۆنی کچ ماوەتەوە، وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا، وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا، وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.
9 If the Father of heaven's armies had not left us a few survivors, we would have become like Sodom, we would have been like Gomorrah. ئەگەر یەزدانی سوپاسالار کەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە، وەک سەدۆممان لێ دەهات، لە عەمۆرا دەچووین.
10 Hear the word of our Father, you rulers of Sodom! Listen to the instruction of our Father, you people of Gomorrah! گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم! گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان، ئەی گەلی عەمۆرا!
11 What are your endless sacrifices to me?" says our Father. "I have had my fill of burnt offerings of rams and the fat of fattened animals; I take no delight in the blood of bulls and lambs and goats. یەزدان دەفەرموێت: «بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟ تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و لە چەوری دابەستەکان، دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان.
12 When you come to appear before me, who asked this of you—this trampling of my courts? کە دێن بۆ بینینی ڕووم، کێ داوای ئەمەی لێکردوون، کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟
13 Stop bringing meaningless offerings! Your incense is detestable to me. New moons, Sabbaths, the calling of assemblies—I cannot stand wickedness mixed with your solemn gatherings. چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن! بخوور قێزەونە بۆ من. سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە، بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم.
14 Your new moons and your appointed feasts my soul hates; they have become a burden to me—I am weary of carrying them. سەرەمانگ و جەژنەکانتان گیانم ڕقی لێیانە. بوون بە بارگرانی بۆم، لێیان بێزار بووم.
15 When you stretch out your hands in prayer, I will hide my eyes from you; even when you offer many prayers, I will not be listening. Your hands are full of blood. کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە، چاوم لادەدەم لەسەرتان، تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن، من گوێ ناگرم. «دەستتان بە خوێن سوور بووە!
16 Wash yourselves; make yourselves clean. Take your evil deeds out of my sight; stop doing wrong. «خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە. خراپەی کردەوەکانتان لەبەرچاوم لاببەن! وازبهێنن لە خراپەکاری،
17 Learn to do good; seek justice, set the oppressor right. Defend the orphan, stand up for the widow. فێری چاکە بن! بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن، ستەملێکراوان هانبدەن. دادوەری هەتیو بکەن، پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.»
18 Come now, let us settle this together," says our Father. "Though your sins are like scarlet, they will be as white as snow; though they are red as crimson, they will become like wool. یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت.
19 If you are willing and obedient, you will eat the good things of the land; ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن، خێروبێری خاکەکە دەخۆن.
20 but if you refuse and rebel, you will be devoured by the sword. For the mouth of our Father has spoken." بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن، بە شمشێر دەخورێن،» چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.
21 How the faithful city has become a prostitute! She was once full of justice; righteousness used to dwell in her—but now murderers. «چۆن شارە دڵسۆزەکە بوو بە لەشفرۆش! پڕ دادوەری بوو، ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە، بەڵام ئێستا پیاوکوژان!
22 Your silver has become worthless slag, your choice wine diluted with water. زیوت بوو بە خڵت و شەرابت ئاوی تێکراوە.
23 Your rulers are rebels, partners with thieves; they all love a bribe and chase after gifts. They do not defend the orphan, and the widow gets no hearing from them. میرەکانت یاخین و دۆستی دزانن، هەموو حەزیان لە بەرتیلە و دوای پاداشت کەوتوون. دادوەری بۆ هەتیو ناکەن، سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»
24 Therefore this is the declaration of the Sovereign Father, the Father of heaven's armies, the Mighty One of Israel—our Father: Ah, I will get relief from my adversaries and bring justice against my foes. لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت: «ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم و تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە.
25 I will turn my hand against you; I will smelt away your slag as with lye and remove all your impurities. دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم، بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە، هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە.
26 I will restore your judges as in days of old, your counselors as at the beginning. Afterward you will be called the City of Righteousness, the Faithful City. ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار و ڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا. پاش ئەمە پێت دەگوترێت ”شاری ڕاستودروستی“، ”شاری دڵسۆز“.»
27 Zion will be redeemed by justice, and those in her who repent, by righteousness. بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە، تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی.
28 But rebels and sinners will be broken together, and those who forsake our Father will be consumed. بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت، وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.
29 You will be ashamed of the sacred oaks you delighted in; you will blush over the gardens you have chosen. «شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەی ئارەزووتان کرد، تەریق دەبنەوە بەو باخچانەی هەڵتانبژارد.
30 For you will be like an oak whose leaves wither, like a garden without water. وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت و وەک باخچەیەک ئاوی نەبێت.
31 The strong man will become tinder and his work a spark; both will burn together, with no one to put them out. مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ و ئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر، جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن و کەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]