Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 3 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 For look—the Father of heaven's armies is about to strip from Jerusalem and from Judah every support and supply: the whole supply of bread and the whole supply of water, ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار، یەزدانی سوپاسالار، بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێت پاڵپشتی و پشتگیری، هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،
2 the warrior and the soldier, the judge and the prophet, the fortune-teller and the elder, پاڵەوان و جەنگاوەر، دادوەر و پێغەمبەر، فاڵگرەوە و پیر،
3 the commander of fifty and the man of rank, the counselor, the skilled craftsman, and the clever enchanter. سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان، ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو.
4 "I will make mere boys their officials, and childish whim will rule over them. مێردمنداڵان دەکەم بە میریان، منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.
5 The people will oppress one another, each man against his neighbor; the young will rise up against the old, and the lowly against the honored." گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن، هەرکەسە و لە هاوڕێکەی. مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە، چروکیش لە سەنگین.
6 A man will seize his brother in his father's house and say, "You have a coat—you be our leader; take charge of this heap of ruins." پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێت لە ماڵی باوکی و دەڵێت: «تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان و ئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!»
7 But on that day he will cry out, "I am no healer! There is no bread and no coat in my house—you will not make me leader of the people." بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە: «نابم بە چارەساز، نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە. مەمکەن بە سەرۆکی گەل.»
8 For Jerusalem has stumbled and Judah has fallen, because their words and their deeds are against our Father, defying his glorious presence. ئۆرشەلیم شکست دەخوات و یەهوداش دەکەوێت، چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە، بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.
9 The look on their faces testifies against them; they flaunt their sin like Sodom—they do not hide it. How terrible for them, for they have brought disaster on themselves! دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات، وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن، نایشارنەوە. قوڕبەسەریان، چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!
10 Tell the righteous it will go well with them, for they will eat the fruit of their deeds. بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵن چونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن.
11 How terrible for the wicked! It will go badly for him, for what his hands have done will be repaid to him. قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت، چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت.
12 My people—children are their oppressors, and women rule over them. My people, your guides lead you astray and have swallowed up the path you should walk. منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن و ژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن. گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن و لە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن.
13 Our Father takes his stand to bring his case; he rises to judge the peoples. یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت، هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان.
14 Our Father enters into judgment with the elders and officials of his people: "It is you who have devoured the vineyard; the plunder of the poor is in your houses. یەزدان دەست بە دادوەری دەکات، لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان: «ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا، تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.
15 What do you mean by crushing my people and grinding the faces of the poor?" declares the Father of heaven's armies. ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن و ڕووی هەژاران دەهاڕن؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.
16 Our Father said: "Because the daughters of Zion are proud—walking with outstretched necks and flirting eyes, mincing along with quick little steps, jingling the anklets on their feet, یەزدان دەفەرموێت: «کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون، گەردنیان دەرخستووە و بە چاوبازییەوە دەڕۆن، بە لارولەنجەوە دەڕۆن بە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.
17 therefore the Sovereign Father will strike the heads of the daughters of Zion with scabs, and our Father will lay bare their foreheads." لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات، یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»
18 On that day the Sovereign Father will strip away their finery: the anklets, the headbands, the crescent ornaments, لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە،
19 the earrings, the bracelets, the veils, گوارە و بازن و پەچە،
20 the headdresses, the ankle chains, the sashes, the perfume flasks, the charms, سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە،
21 the signet rings, the nose rings, ئەنگوستیلە و خەزێم،
22 the festival robes, the capes, the cloaks, the purses, جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و
23 the hand mirrors, the fine linen garments, the turbans, and the shawls. ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.
24 Then, instead of perfume there will be a stench; instead of a sash, a rope; instead of elegantly styled hair, baldness; instead of fine robes, a wrapping of coarse cloth; branding instead of beauty. جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن و لە جێی کەمەربەند، گوریس و لە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە و لە جێی بەرگی گرانبەها گوش لەبەر دەکەن، نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت.
25 Your men will fall by the sword, your warriors in the battle. پیاوەکانتان بە شمشێر و پاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.
26 Her gates will mourn and lament; stripped bare, she will sit on the ground. جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن، بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]