Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 3 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

دادوەری لەگەڵ ئۆرشەلیم و یەهودا

1ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار،یەزدانی سوپاسالار،بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێتپاڵپشتی و پشتگیری،هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،

2پاڵەوان و جەنگاوەر،دادوەر و پێغەمبەر،فاڵگرەوە و پیر،

3سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان،ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو.

4مێردمنداڵان دەکەم بە میریان،منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.

5گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن،هەرکەسە و لە هاوڕێکەی.مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە،چروکیش لە سەنگین.

6پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێتلە ماڵی باوکی و دەڵێت:«تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان وئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!»

7بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە:«نابم بە چارەساز،نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە.مەمکەن بە سەرۆکی گەل.»

8ئۆرشەلیم شکست دەخوات ویەهوداش دەکەوێت،چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە،بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.

9دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات،وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن،نایشارنەوە.قوڕبەسەریان،چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!

10بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵنچونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن.

11قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت،چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت.

12منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن وژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن.گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن ولە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن.

13یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت،هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان.

14یەزدان دەست بە دادوەری دەکات،لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان:«ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا،تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.

15ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن وڕووی هەژاران دەهاڕن؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.

16یەزدان دەفەرموێت:«کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون،گەردنیان دەرخستووە وبە چاوبازییەوە دەڕۆن،بە لارولەنجەوە دەڕۆنبە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.

17لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات،یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»

18لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە، 19گوارە و بازن و پەچە، 20سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە، 21ئەنگوستیلە و خەزێم، 22جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و 23ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.

24جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن ولە جێی کەمەربەند، گوریس ولە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە ولە جێی بەرگی گرانبەها گوش لەبەر دەکەن،نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت.

25پیاوەکانتان بە شمشێر وپاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.

26جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن،بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]