Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 2 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

کێوی یەزدان

1ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم:

2لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وهەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.

3زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.

4لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن.

5ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن،با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین.

ڕۆژی یەزدان

6وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا،لە بنەماڵەی یاقوب،پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات ووەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە،پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان.

7خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو،گەنجینەکانی سنووریان نییە.خاکیان پڕبوو لە ئەسپ وگالیسکەکانی سنووریان نییە.

8خاکیان پڕبوو لە بت،کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد،کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد.

9جا مرۆڤ دەچەمێتەوە وئادەمیزاد نزم دەبێتەوە،لێیان خۆش مەبە.

10لە ڕووی سامی یەزدان وشکۆی مەزنییەکەی،بڕۆ ناو کەلەبەرد ولەناو خۆڵ خۆت بشارەوە!

11چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە ولووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت.

12یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیەلە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک،لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کەنزم دەبنەوە،

13لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان،لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان،

14لە دژی هەموو چیا بەرزەکان ولە دژی هەموو کێوە بڵندەکان،

15لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز،لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت،

16لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش،لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر.

17جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە ولووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و

18هەموو بتەکان لەناودەچن.

19کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەیدەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان وناو چاڵەکانی خۆڵ.

20لەو ڕۆژەدا مرۆڤئەو بتە زیو و زێڕانەیکە بۆ پەرستن دروستی کردوون،بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات.

21کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەیدەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکانەوە وبۆ کەلەبەرەکانی ناو تاوێرەکان.

22پشت بە مرۆڤ مەبەستە،ئەوەی تەنها هەناسەیەکی لە لووتدایە.بۆچی حیسابی بۆ دەکرێت؟

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]