Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Zephaniah 2 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1ئەی نەتەوە بێ شەرمەکە،خۆت کۆبکەرەوە، خۆت کۆبکەرەوە،

2بەر لەوەی کاتی دیاریکراوتان لەدەست بچێت،بەر لەوەی ئێوە وەک پوشوپەڵاشی بەردەم باتان بەسەربێت،پێش ئەوەی گڕی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان،پێش ئەوەی ڕۆژی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان.

3ئەی هەموو بێفیزەکانی سەر زەوی، ڕوو لە یەزدان بکەن،ئێوە ئەوانەی حوکمەکانی ئەو جێبەجێ دەکەن.داوای ڕاستودروستی بکەن، داوای بێفیزی بکەن،بەڵکو لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان دابپۆشرێن.

سەبارەت بە فەلەستیە

4غەزە چۆڵ دەکرێت وئەسقەلان وێران دەبێت،ئەشدۆد لە نیوەڕۆدا کاول دەکرێت وعەقرۆنیش ڕیشەکێش دەکرێت.

5قوڕبەسەر دانیشتووانی کەناری دەریا،نەتەوەی کریتییەکان!فەرمایشتی یەزدان لە دژی ئێوەیە،ئەی کەنعان، خاکی فەلەستییەکان،یەزدان دەفەرموێت: «لەناوت دەبەم،کەست ناهێڵمەوە.»

6کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا،دەبێتە شوێنی شوانەکان، بۆ پشتیری مەڕ.

7دەبێتە موڵکی پاشماوەی بنەماڵەی یەهودا،لەسەری دەلەوەڕێنن،ئێواران لە ماڵەکانی ئەسقەلان لادەدەن،چونکە یەزدانی پەروەردگاریان بەسەریان دەکاتەوە،ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنێتەوە.

سەبارەت بە مۆئاب و عەمۆن

8«گوێم لە جنێوەکانی مۆئاب وقەشمەرییەکانی عەمۆنییەکان بوو،ئەوانەی جنێویان بە گەلەکەم دا وهەڕەشەیان لە خاکەکەیان کرد.»

9یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت:«بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوەبێگومان مۆئاب وەک سەدۆمی لێدێت،عەمۆنییەکانیش وەک عەمۆرا،هەتاهەتایە دەبێتە شوێنی گەزگەزکە وچاڵی خوێ و وێرانییە.پاشماوەی گەلەکەم تاڵانیان دەکەن وپاشماوەی نەتەوەکەم دەبنە میراتگری خاکەکەیان.»

10لە بەرامبەر لووتبەرزییان ئەمەیان بەسەردێت،لەبەر جنێودان و سووکایەتییان بە گەلی یەزدانی سوپاسالار.

11یەزدان ترسناک دەبێت بۆیان،چونکە هەموو خوداوەندەکانی سەر زەوی تێکدەشکێنێت.هەموو خەڵک هەریەکە و لە شوێنی خۆیەوە کڕنۆشی بۆ دەبەن،هەریەکە و لە خاکەکەی خۆی.

سەبارەت بە کوش

12«ئێوەش ئەی کوشییەکان،بە شمشێری من دەکوژرێن.»

سەبارەت بە ئاشور

13دەستی بۆ باکوور درێژ دەکات وئاشوریش لەناودەبات،نەینەوا وێران دەکاتوەک بیابان وشک دەبێت.

14ئینجا لەوێدا مێگەلەکان خۆیان دەکێشنەوە،هەموو جۆرە ئاژەڵێک.هەم کوندەپەپووی بیابان و هەم بایەقووش،لەسەر ستوونەکانی شەو بەسەردەبەن،لە پەنجەرەکانیەوە دەنگیان دێت،کاول بوون لە بەردەرگایە،چونکە دار ئورزەکانی ڕووت کراونەتەوە.

15ئەمە شارە دڵخۆشەکەیەکە لە ئاسوودەییدا دەژیا.ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیگوت:«تەنها من، کەسی دیکە هاوتای من نییە.»ئاخ، چۆن وێران بوو،لانەی گیانلەبەران!هەموو ئەوانەی بەلایدا تێدەپەڕن گاڵتەی پێ دەکەن وفیکە لێدەدەن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]