Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Zephaniah 3 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

داهاتووی ئۆرشەلیم

1قوڕبەسەر شاری ستەمکارەکانئەوەی یاخی بووە و گڵاوە!

2گوێی لە کەس نەگرت،تەمبێ نەبوو،پشتی بە یەزدان نەبەست،لە خودای خۆی نزیک نەبووەوە.

3میرەکانی ناوەڕاستی شێرن دەنەڕێنن،دادوەرەکانی گورگی ئێوارانن،هیچ بۆ بەیانی ناهێڵنەوە.

4پێغەمبەرەکانی لەخۆبایین،خەڵکانێکی ناپاکن،کاهینەکانی پیرۆزگایان گڵاو کردووە،تەوراتیان پێشێل کردووە.

5یەزدان لەو شارەدا ڕاستودروستە،ناڕەوایی ئەنجام نادات.بەیانییان دادپەروەرییەکەی پەیڕەو دەکات،کەموکوڕی تێدا نییە،بەڵام ستەمکار واتای سەرشۆڕی نازانێت.

تۆبەنەکردنی ئۆرشەلیم

6«نەتەوەکانم ڕیشەکێش کرد،قەڵاکانیان وێران بوون،شەقامەکانی ئەوانم چۆڵ کرد،بەبێ ڕێبوارن،شارەکانیان وێران کران،بەبێ مرۆڤن، بێ دانیشتووان.

7ئینجا سەبارەت بە ئۆرشەلیم گوتم:”بێگومان ئیتر لێم دەترسیت وتەمبێ دەبیت!“هەتا نشینگەکەی ڕیشەکێش نەکرێت،هەموو سزای خۆم بەسەریدا ناسەپێنم.بەڵام چالاک بوونلە گەندەڵکردنی هەموو کردەوەکانیان.»

8یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە چاوەڕێم بکەن،هەتا ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم بۆ شایەتیدان،چونکە بڕیارم دا نەتەوەکان کۆبکەمەوە،پاشایەتییەکان خڕبکەمەوە،بۆ ئەوەی هەڵچوونم بەسەریاندا هەڵبڕێژم،هەموو گڕی تووڕەییم،بە ئاگری ئیرەییمهەموو زەوی هەڵدەلووشێت.

چاکسازی پاشماوەی ئیسرائیل

9«ئینجا لێوی هەموو گەلان پاک دەکەمەوە،هەتا هەموویان بە ناوی یەزدانەوە نزا بکەن،تاکو هاوشانی یەکتر خزمەتی بکەن.

10لەوبەری ڕووبارەکانی کوشەوەئەوانەی دەمپەرستن، گەلە پەرتوبڵاوکراوەکەم،دیارییەکانم پێشکەش دەکەن.

11لەو ڕۆژەدا بەهۆی کردەوەکانت سەرشۆڕ نابیتکە پێیان لە من یاخی بوویت،چونکە من لەم شارە دایاندەماڵم،ئەوانەی بە لووتبەرزییان دڵخۆشن.ئیتر ناگەڕێیتەوە بۆ سەر لووت بەرزیلە کێوی پیرۆزم.

12بەڵام گەلێکت تێدا دەهێڵمەوەسادە و ساکار،پشت بە ناوی یەزدان دەبەستێت.

13پاشماوەی ئیسرائیلیش چیدی خراپە ناکەن،درۆ ناکەن،لە دەمیاندا زمانی هەڵخەڵەتێنەر نامێنێت،چونکە بە ئاسوودەیی دەخۆن و ڕادەکشێن،کەسیش نییە بیانترسێنێت.»

14ئەی سییۆنی کچ، گۆرانی بڵێ،ئەی ئیسرائیل، هاواری خۆشی بکە!بە هەموو دڵتەوە شادمان و دڵخۆشبە،ئەی ئۆرشەلیمی کچ!

15یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی،دوژمنەکەت کشایەوە.یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە،جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت.

16لەو ڕۆژەدا بە ئۆرشەلیم دەگوترێت:«ئەی سییۆن مەترسە،دەستت شل مەکە.

17یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە،لە ڕزگارکردن قارەمانە.بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت،لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە،بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.»

18«ئەوانەی بۆ نەمانی جەژن دەگریێنلە تۆ دایاندەماڵم،لەمەودوا شەرمەزاری هەڵناگریت.

19لەو کاتەدا من سزایان دەدەمهەموو ئەوانەی زەلیلیان کردیت؛شەلەکە ڕزگار دەکەم وئەوانەی دوورخراوبوونەوە کۆیان دەکەمەوە.ستایش و ناوبانگیان پێ دەبەخشملە هەموو خاکێک کە شەرمەزار بوون.

20لەو کاتەدا کۆتان دەکەمەوە،لەو کاتەدا دەتانگەڕێنمەوە خاکی خۆتان.ستایش و ناوبانگتان پێ دەبەخشملەنێو هەموو گەلانی زەوی،کاتێک ڕاپێچکراوەکانتان و بەختیاریتانلەبەرچاوتان دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]