Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Job 17 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1ڕۆحم شکا،ڕۆژگارم کوژایەوە،گۆڕ چاوەڕێی منە.

2بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان وناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.

3«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟

4تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.

5ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.

6«منی کردە پەندی گەلان وبووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.

7چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.

8ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن وبێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.

9کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت وئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.

10«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.

11ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم

12شەو دەکەن بە ڕۆژ،لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.

13ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم ولە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،

14ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“

15ئیتر ئومێدم کوا؟کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟

16ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]